لە عێراق ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا بەرزدەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە دە هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون". 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دە هەزارو ٢٤٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و نۆ هەزار و ٨٤٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٧٥١ هەزارو ١٧٦ كەس و لەوانە ١٩ هەزار و ٤٦٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٥٥٦ هەزار و ٦٧٠ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:04:41:12/08/2021