سەرپەرشتیاری گشتی مەرزی باشماخ گۆڕدرا

فەرمانی لابردنی سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ، لیوا مەریوان شێخ کەمال بە فەرمی دەرچوو، ئەفسەرێکی پلە باڵای تر لە شوێنی دانرا.

بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ فەرمانی لەسەر کار لادانی لیوا مەریوان شێخ کەمال سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ دەرچوو، بەپێی زانیارییەکانی " سپی " کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە لە ئەنجومەنی وەزیران دەستی کەوتووە، عەمید محەمەد تاهیر رەشید دەکرێت بە سەرپەرشتیاری گشتی مەرزی نێو دەوڵەتی باشماخ.

ئەم گۆڕانکاریانە دەچێتە خانەی ئەو گۆڕانکاریانەوە کە لە دوای ٨ ی تەموزەوە هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی دەستییان پێکردووەو، بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دوو یەکەی هێزی پێشمەرگەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە گۆڕانکارییەکان.

سەرپەرشتیاری گشتی مەرزی باشماخ دەسەلآتی تەواویی یاسایی بەسەر هێزەکانی ئاسایش و گومرگ و پۆلیسدا هەیە لەو مەرزە نێو دەوڵەتییەدا، پێشتر پەرلەمانتارانی لیستە جیاجیاکان پەنجەی تۆمەتیان بۆ ئەم مەرزە رادەكێشا کە هێلی هێنانی شتومەک لە ئێرانەوە بە یاساغ بۆ کۆمپانیاکانی یەکێتی دەکردەوە بە تایبەتی لەشەودا.   



PM:11:03:12/08/2021