ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هاوپەیمانی کوردستان ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان لە‌ بارە‌گای سە‌رە‌كی ھاوپە‌یمانێتییەکە لە‌ سلێمانی، كۆبوونە‌وە‌یە‌كی ئە‌نجامدا.

بەگوێرەی راگەیەنراوی هاوپەیمانێتییەکە، لیژنە‌ی باڵای ھاوپە‌یمانی كوردستان، ئە‌مڕۆ شە‌ممە‌، بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی لە‌ بارە‌گای سە‌رە‌كی ھاوپە‌یمانی كوردستان لە‌ سلێمانی، كۆبونە‌وە‌یە‌كی ئە‌نجامدا، لە‌كۆبونە‌وە‌كە‌دا گفتوگۆ لە‌بارە‌ی تە‌واوكردنی ئامادە‌كارییە‌كانی بانگە‌شە‌ی ھە‌ڵبژاردن کرا.

كۆبونە‌وە‌ جە‌ختی كردە‌وە‌ لە‌سە‌ر‌ گە‌ڵاڵە‌كردنی پلانی بانگەشە‌ لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسا و رێنماییە‌ بە‌ركارە‌كانی كۆمسیۆنی ھە‌ڵبژاردنە‌كان ئاشکراشیدەکات، كۆبونە‌وە‌ جە‌ختی كردە‌وە‌ لە‌سە‌ر‌ گە‌ڵاڵە‌كردنی پلانی بانگەشە‌ لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسا و رێنماییە‌ بە‌ركارە‌كانی كۆمسیۆنی ھە‌ڵبژاردنە‌كان و بە‌ڕچاوكردنی ‌بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی لە‌پێناو سە‌رخستنی ھاوپە‌یمانی كوردستان كە‌ كار لە‌سە‌ر بە‌دیھێنانی مافە‌ ڕە‌واكانی گە‌لی كورد دە‌كات.


PM:02:01:14/08/2021