قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە راگەیەندرا

لە ئێران لیژنەی نیشتیمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا داخستنی گشتی لە وڵاتەکە بۆ پێنج رۆژ ڕاگەیاند.  
ئەمڕۆ شەممە ١٤ ی تەموز عەلی ڕەزا ڕەئیسی، وتەبێژی لیژنەی نیشتیمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران رایگەیاند " بڕیاردرا بۆ ماوەی پێج رۆژ سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان و بانکەکان و شوێنە بازرگانییەکان دابخرێت".

لە ڕۆژی یەکشەممەوە تا هەینیی داهاتوو هاتوچۆ لە نێوان شارەکان بەهەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێت و جوڵە دەوەستێت. 

هەر بەگوێرەی بڕیارەکان، مەراسیمی حسێینییە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەکراوە و ڕەئیسی جەختیکردووەتەوە کە دۆخەکە مەترسیدارە و پێویستە هاووڵاتیان پابەندی بڕیارەکان بن.   
  
ئامارەکانی کۆرۆنا لەو وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە تا گەیشتن بە ئاستی هێڵی سور و هەر ئەمڕۆ ٤٠٠ کەس لەو ولآتە بە کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.



PM:08:07:14/08/2021