سێ پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنن" بەشێوەیەکی نایاسایی ٨٢ دۆنم زەویی زانکۆی سلێمانی دراوە بە کۆمپانیایەک وەک قەرەبوو".
هەر یەک لە عەلی حەمە ساڵح، ئاشنا عەبدولا و دابان محەمەد ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن" ٨٢ دۆنم زەویی زانکۆی سلێمانی دراوە بە کۆمپانیایەک وەک قەرەبوو، گوایە لە کاتی دروستکردنی پرۆژەی ھەواری فەرمانبەران (( کە پرۆژەیەکی نیشتەجێبونە)) زیانی کردوە".
دەشڵێن" کۆی پرۆسەی پێدانی ئەم زەوییە نا شافافە و بەبێ ڕەزامەندی ئەنجومەنی زانکۆ زەوییەکە بە کۆمپانیا دراوە لە کاتێکدا چەندین فەرمانبەر و مامۆستای زانکۆی سلێمانی، لە چاوەڕوانی ئەوەدابوون، دوای چەندین ساڵ خزمەت، وەک مافێکی سەرەتایی پارچەیەک زەوییان پێبدرێت".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، نیگه‌رانیه‌كانی دانیشتووانی پرۆژەی هەواری زانکۆی سلێمانی لە کۆمپانیای جێبەجێکار ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە ھەڵکشانە، به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونانه‌ی كردومانه چه‌ند دیوێكی ئه‌م پرۆژه‌یه و كاری كۆمپانیاكه شایه‌نی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردن و به‌دواداچونه به‌نمونه: بۆ به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌با داوای ٣٠٠ دۆلار و بۆ سیاجی بۆ پرۆژەکە داوای ٤٩٠ دۆلار له دانیشتووانی پرۆرژه‌كه كراوه و بۆ گرێبه‌ستی فرۆشتن داوای یه‌ك ملیۆن دینار له هاووڵاتیان ده‌كرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە" نه‌بوونی هێڵی گشتی گواستنه‌وه و وه‌رگرتنی پاره‌ی خزمه‌تگوزاری و پابه‌ند نه‌بوونی كۆمپانیا به به‌شێك له بڕگه‌كانی گرێبه‌ست، گرفتی دیکەی پرۆژەکەن، کە بەوتەی دانیشتواونی پرۆژەکە لە بری خزمه‌تی فه‌رمانبه‌رانی خوێندنی باڵا بوەتە هۆكار بارگرانی بۆ سودمه‌ندبووان".
بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارانە تائێستا لە سێبەری یاسای وەبەرھێنان و بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوون، پێمان وانیە، ھیچ کەس و کۆمپانیایەک زیانی کردبێت! بە پێچەوانەوە سەدان کەس بوون بە ملیۆنێر و چەندین کەسیش بون بە ملیاردێر، لە ئێستاشدا پێدانی ٨٢ دۆنم زەویی زانکۆی سلێمانی بە کۆمپانیا وەک قەرەبوو کە بەھاکەی دەیان ملیۆن دۆلارە، بە کارێکی ناڕەوا و نادروست دەزانین و پێویستە زەوییەکانی زانکۆی سلێمانی، بخرێتەوە خزمەتی زانکۆ و فەرمانبەران و مامۆستایانی نەک کۆمپانیا.