دوای هەڵاتنی لە دادگا ئەفسەرە کوردەکەی سوپای عیراق دووبارە دەستگیرکرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ فەرماندەی پێشووی گشتی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق دوای هەڵهاتنی لە دادگای تاوانەکانی بەری کەرخی بەغداد دەستگیرکرایەوە.

میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ دادگاى تاوانەکانى کەرخى بەغداد سزاى دوو ساڵ زیندانیکردنى بەسەر ئەنوەر محەمەد ئەمین فەرماندەى پێشووى گشتی هێزى ئاسمانی عێراقدا سەپاند، دواى دەرچوونى سزاکەش بە هاوکارى برازایەکى کە ئەفسەرە لە ریزى سوپاى عێراق هەڵهات، بەڵام دواتر توانرا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەغداد دەستگیربکرێتەوە.

ئەنوەر محەمەد ئەمین، فەرماندەی پێشووی گشتی هێزە ئاسمانییەکانی عیراق کە کوردە دوو ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا و سەرجەم پلە و شایستە سەربازیەکانی و ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی لە جۆری مۆنیاکا لێ وەرگیرایەوە.


PM:06:17:16/08/2021