ناوی ١٠ خوێندنگە یەکەمەکەی سلێمانی بزانە

لەسەر ئاستی پەروەردەکانی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەپلەی یەکەمدایە لەدەرچوون و بەدەستھێنانی بەرزترین نمرەی خوێندکاران، بەشێوەیەک لەسنوری پەروەردەی گشتی سلێمانی بەرزترین نمرە (٧٨.٩٩%)ەو نزمترینیش ھەر لەسلێمانی بریتییە لە (٣٣.٩٨%).

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژانامەوانیدا ئاشکرایکرد، لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و پەروەردەکان، پەروەدەی سلێمانی یەکەم بووە، ناوی ١٠ خوێندنگە یەکەمەکەشی ئاشکراکردو ڕێژەی دەرچوون لەسنوری پەروەردەی گشتی سلێمانی (٤٧.٦٤%)ەو نزمترین ڕێژەی دەرچوونیش لەپارێزگای دھۆک بووە کە بریتیە لە (٦٩.٥٢%).

ئەوەشی ڕونکردەوە، لەسنوری پارێزگای سلێمانی و پەروەردەی گشتی سلێمانی، دەرچوون زیادیکردووە بەڕێژەی (١٢%) بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو، وتیشی:"١٢٩ ھەزارو ١٣٠ خوێندکار بەشدارییانکردووە".

ھەروەک ئەوەشی وت:"لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ٤٩ خوێندکار پلەی یەکەمیان ھێناوە، کە ٣١ خوێندکاریان لەپەروەردەی گشتی سلێمانین".

١-    کۆلیژی ئەزمڕی بەھرەداران
٢-    دواناوەندی شەھید جەباری نموونەیی
٣-    ئامادەیی رەنگین
٤-    ئامادەیی بێخاڵ
٥-     کۆلێژی سلێمانی نموونەیی
٦-    ئامادەیی رزگاری نموونەیی
٧-    کۆلێژی ھاوبەش لە ھەڵەبجەی شەھید
٨-    ئامادەیی تووی مەلیک
٩-    ئامادەیی شیرینی نموونەیی
١٠-    کۆلێژی سەڵاحەدین



PM:06:08:02/07/2014