بایدن لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی ئەفغانستان هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕایگەیاند

سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" ڕێبەرانی سیاسی ئەفغانستان دەستبەرداری وڵاتەكەیان بوون و هەڵهاتن وە بەوەش سوپای ئەفغانی هەرەسی هێنا". 

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی ئەفغانستان لە کۆشکی سپی وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند"  ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان گفتوگۆی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان رەتکردەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بۆیە بەرپرسانی حکومەت بەرە و دەرەوەی وڵات هەڵاتوون و لەگەڵ میللەتەکەیاندا راستگۆ نەبوون".

بایدن وتیشی" ناكرێت سەربازی ئەمریكی بەرگری لە ئەفغانستان بكات و خۆی بە كوشت بدات، بەڵام سوپای ئەفغانی ئامادە نەبێت بەرگری لە خۆشی بكات".

لەبەشێکی تری وتارەکەیدا سەرۆکی ئەمریکا جەختیشیکردەوە، لە ئێستادا نزیكەی شەش هەزار سەربازی ئەمریكی لە ئەفغانستان دەبن بۆ یارمەتیدان لە گواستنەوەی ئەمریكیـیەكان و هاوپەیمانەكانمان و ئەفغانیـیە بێ دەسەڵاتەكان.

لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عیراق بایدن ئاماژەی بەوەکرد، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش دەتوانێت دووبارە لە عیراق سەرهەڵبداتەوە.


AM:09:57:17/08/2021