وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وادەی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی ڕاگەیاند

‌وێنە...ئەرشیف
کەمێک پێش ئێستا بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە فەرمی کاتی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند" ڕۆژی ١٤ی ئەلولی ٢٠٢١ یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت".

سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد" بڕیارە رۆژی ١٤ی ٩ی ٢٠٢١ پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەستپێبکات".
 
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم باسی لەوەشکرد، نزیکەی ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار قوتابی و ١٦٠ هەزار مامۆستا بە هەمیشەیی و گرێبەستەوە دەست بەدەوام دەکەن، ئەگەر هیچ پێشهاتێکی تەندروستیی پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیەتە ئاراوە. 


PM:12:52:17/08/2021