سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان باری تەندروستی ناجێگیرە

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی ئاب سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان باری تەندروستی تێکچوو لە ئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەبوزەبی خەوێندراوە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بارودۆخی تەندروستی (ئەشرەف غەنی) سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان تێکچوو و گەیەندرایە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەبوزەبی. 

تائێستا هیچ لایەنێکی فەرمی روونکردنەوەی لەبارەی دۆخی تەندروستی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان بڵاونەکردووەتەوە و ئاشکرا نەکراوە کێشە تەندروستییەکەی چییە. 


PM:12:38:19/08/2021