وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا رەتی دەکاتەوە هەرێمی کوردستان گەیشتبێتە هێڵی سور لە رێژەی توشبوون بەکۆرۆنا و دەڵێت" تاڕادەیەک رێژەی توشبووانی کۆرۆنا نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە".
ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوەکردووە" ماوه‌یه‌كه هه‌رێمی كوردستان به شه‌پۆڵێكی به‌ربڵاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێپه‌ڕده‌بێت، سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌ناوی ئێمه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه، هه‌رێمی كوردستان ئێستا گه‌یشتوه‌ته هێڵی سور، به پێچه‌وانه‌وه ده‌توانین بڵێین له كاتی ئێستادا رێژه‌ی توشبوان به رێڕه‌وی راست ده‌ڕوات و تا راده‌یه‌كیش نزمبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه".
باسی له‌وه‌شكردووە، بۆئه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبوانی رۆژانه زیاتر نزم ببێته‌وه پێویسته هاونیشتمانیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و په‌له بكه‌ن له ناو تۆماركردن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین، چونكه تا زیاتر ژماره‌ی تۆماركراوانی رۆژانه به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌م نه‌بێته‌وه حاڵه‌ته خراپه‌كانیش كه‌منابێته‌وه و رێژه‌ی مردنیش به‌رده‌وام به‌رز ده‌بێت.