ئەو لاوەی لە فڕۆکە سەربازیەکەی ئەمەریکا لە کابولە کەوتەخوارەوە کێ یە ؟ ( وێنەکەی ببینە )

یەکێک لەو سێ کەسەی لە دووەم رۆژی کۆنترۆڵکردنی کابول لە فڕۆکە سەربازییەکەی ئەمەریکا کەوتنە خوارەوە، گەنجێکی ١٩ ساڵی وەرزشوانە.

میدیاکانی وڵاتی ئەفغانستان بڵاویان کردەوە کە ئەو گەنجەی لە فڕۆکە ئەمەریکییەکەی سەر کابول لە ئەفغانستان کەوتنەخوارەوە یاریزانی لاوانی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئەو وڵاتەیە.

ئەو میدیانە ناوی گەنجە ئاشکرا دەکەن کە " زەکی ئەنور "ی ناوەو تەمەنی ١٩ساڵە.
  
بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی جەستەیی و وەرزشی گیان لەدستدانی زەکی ئەنوەری پشتڕاستکردووەتەوە کە یەکێک لەو سێ کەسە ئەو گەنجە بووە. 

لەدووەم رۆژی وای گەڕانەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان بۆ وڵاتی ئەفغانستان، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی کابول بەرەو فڕۆکەخانە ڕۆشتن تا ئەوەی خۆیان لە وڵاتەکە دەرباز بکەن، سێ کەس خۆیان هەڵواسی بە فڕۆکەیەکەی سەربازی ئەمەریکادا و کەوتنە خوارەوە.



PM:10:07:19/08/2021