وێنە..بزانە بازرگانێک چۆن سووکایەتی بەو گەنجە ئەفغانیانەوە دەکات لە فڕۆکەکە کەوتنە خوارەوە

بەرامبەر سووکایەتیکردن بەو گەنجە ئەفغانیانەی لە فڕۆکەکە کەوتنە خوارەوە داوا دەکرێت داوای یاسایی دژی بازرگانێکی ئەمەریکی بجوڵێنرێت.

بارزگانێکی ئەمەریکی دیزانی فانیلەیەک دەکات کە وێنەی ئەو گەنجە ئەفغانیانەی تیایە کە لە فڕۆکە سەربازییەکە کەوتنەخوارەوە، ئەوەی زیاتر کاری ئەو بازرگانەی رسواکردووە، لەسەر فانیلەکە نوسراوە" یانەی کابول بۆ یاری پەڕەشوت".

ئەم بازرگانە کە ئەم دیزانەی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە بۆتە مایەی ناڕەزایەتییەکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانداو داوایی جوڵانی داوایی یاسایی دژی ئەو بازرگانە ئەمەریکیە دەکەن.

ئەوانەی رەخنە لەو بازرگانە دەگرن، دەڵێن " ئەو فانیەلەیە بازرگانی بە موعاناتی خەڵکی ئەفغانستانەوە دەکات".

لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی کابول خەڵکی ئەو وڵاتە ژمارەیەکی بەرچاویان لە ترسی دەسەڵاتی تاڵیبان خۆیان گەیاندە فڕۆکەخانەو چەند گەنجێکیان خۆیان بە تایەی فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمەریکیدا هەڵواسی و دوانیان کەوتنە خوارەوەو بوون بەسومبلی پرسێکی ئینسانی.



AM:12:54:21/08/2021