سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە پۆستەکەی لادرا

ئەمڕۆ بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە پۆستەکەی دورخرایەوە و کەسێکی تر وەک سەرپەرشتیاری ئەو دەروازەیە دیاریکرا. 

بەگوێرەی زانیارییەکان کە دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، ئەمڕۆ شەممە، ٢١ی ئاب ، بەفەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەریوان شێخ کەمال، بەکردەوە سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە پۆستەکەی لابرا.

هەربەپێی زانیارییەکان، نوسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران لە ماوەیەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری پێشووتری هاتوچۆی سلێمانی دەکرێتە سەرپەرشتیاری دەروازەکە. 

رۆژی ١٢ی ئاب ماڵپەڕی " سپی " وەک یەکەم دەزگای راگەیاند لابردنی لیوا مەریوان شێخ کەمالی لە هەواڵێکدا بڵاوکردەوە کە بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ فەرمانی لەسەر کار لادانی لیوا مەریوان شێخ کەمال سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ دەرچوو، بەپێی زانیارییەکانی " سپی " کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە لە ئەنجومەنی وەزیران دەستی کەوتووە، عەمید محەمەد تاهیر رەشید دەکرێت بە سەرپەرشتیاری گشتی مەرزی نێو دەوڵەتی باشماخ. 



PM:02:46:21/08/2021