زانکۆی سلێمانی خوێندکارانی پۆلی (١٢)ی ئاگادار دەکاتەوە

زانكۆی سلێمانی فۆڕم و مەرجەكانی وەرگرتنی بۆ خوێندكارانی ١٢ی ئامادەیی و دەرچووانی پەیمانگای هونەرە جوانەكان بڵاوکردەوە. 

كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت لە زانكۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، خوێندكارانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی (خولی یەكەم و دووەم) و پەیمانگای هونەرە جوانەكان لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن پڕبكەنەوە لە بەشی پەروەردەی هونەری كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی سلێمانی.

باسی لەوەشکردووە، پڕكردنەوەی فۆڕمەكە دەستپێدەكات لە ڕێكەوتی ٢٢ی ئاب تاوەكو ٩ی ئەیلول و بۆ ئەوەش سەردانی بەشی پەروەردەی هونەری بكەن یاخود لە هەژماری فەیسبووكی كۆلێج فۆڕمەكە داونلۆد بكەن و بە پڕكراوەیی بیگەڕێننەوە بۆ بەشی پەروەردەی هونەر.



PM:06:31:22/08/2021