ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ کەسایەتی دیاری شاری هەولێر (لیواء درید نورالدین مختار) بە نەخۆشی کوشندە گیانی لەدەستدا.
لیواء درید نورالدین مختار خاوەنی مێژوێکی پڕ خزمەت و سەروەری شاری هەولێر بوو، ناوبراو خزمەتێکی زۆری بواری لێکۆڵینەوە و پۆلیس و هێزەکانی ناوەخۆی کردووە.
یەکەمین دامەزرێنەری کۆلێژی پۆلیس بوو لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری پۆلیس بوو لە چەندین شار و شوێنە جیاوازەکانی هەرێم، هاوکات ناوبراو بەڕێوەبەری گشتی پشکنین و بەدواداچوونی وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو.