ئەم بڕە پارە زۆرە دابەشدەکرێت


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" لەمرۆژانەدا بەشی سێیەمی پارەی گەنمی ئەو جوتیارانەی کە ئەمساڵ گەنمییان رادەستی سایلۆکان کردووە بەشێوەی چەکی بانکی دابەش دەکەن."

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوبەری گشتی بازرگانی هەرێم لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت " لەم ڕۆژانەدا بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەشێوەی چەکی بانکی بەسەر ئەو جوتیارانە دابەش دەکەن کە ئەمساڵ گەنمییان رادەستی سایلۆکان کردووە" .

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بازرگانی بەشە پارەی جوتیارانی هەر سێ پارێزگاکەی هەرێم بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

سلێمانی: سێ ملیارو ٩٤١ ملیۆن دینار
هەولێر:دوو ملیار و ٥١٧ ملوێن دینار
دهۆک: ٣٨١ملیۆن دینار

بەڕێوبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا ڕێکارە کارگێڕییەکان دەستپێدەکات و دواتریش لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانی دانەوێڵە و بانکەکانی هەرێمەوە بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت..



PM:01:03:26/08/2021