وەک دەزگای سیخوڕیەکانی ئەمەریکا لە دوێنێوە پێشبینیان دەکرد، ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی کابول روویدا، یەکێکیان خۆکوژی بووەو تا ئێستا زانیارییەکان لەسەر قوربانییەکان رۆشن نین، کەناڵی ئەلجزیرە دەڵێن: ٤٠ کەس کوژراوە، میدیاکانی تر باسی ١٨ کوژراو دەکەن، ١٢ سەربازی ئەمەریکی کوژراون کە یەکێکیان پزیشکە.
کەناڵی سکای نیوز و ئەلعەرەبییە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ١٨ کەس گیانیان لە دەستداوەو ٦٠ کەسی تریش بریندارن و تەقینەوەکان خەڵکی مەدەنی کرانە ئامانج، ه سەرچاوە ئەمەریکییەکان باس لە کورژرانی ١٢ سەربازی ئەمەریکی کوژراون کە یەکێکیان پزیشکە.
ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ٤ سەربازی ئەمەریکی لە نێو کوژراوەکاندان و ٣ تریش برینداربوون.
بزووتنەوەی تاڵیبان هێرشەکەی سەر کابل مەحکوم دەکەن و بەکارێکێ " تیرۆریستی" ناوزەدی دەکەن.
هاوکات دەشڵێن" ئەم تەقینەوەیە بەهۆی هەبوونی هێزە بیانییەکانەوە ئەنجامدراوە".
هەروەها باس لەوەش دەکەن کە شوێنی تەقینەوەکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەمەریکادا بووە.