فۆکس نیوز: داعش لە دەوری فڕۆکەخانەی کابول بڵاوبوونەتەوە

دوای ئەوەی ئەمشەو لە ئەفغانستان و لە فڕۆکەخانەی کابولی پایتەخت دوو تەقینەوە روویداو لە ئەنجامدا بەدەیان کەس کوژران و دەیانی تر برینداربوون، لە نێو کوژراوەکان ١٢ سەربازی ئەمەریکی تێدایە، ئەوە لە کاتێکدایە ماڵپەڕی فۆکس نیوزی ئەمەریکی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەمشەو بە دەیان چەکداری داعش لە دەوری فڕۆکەخانەی کابول بڵاوبوونەتەوە.

پەنتاگۆن لە راگەیاندنێکدا داعشی تۆمەتبار دەکات کە لە پشت تەقینەوەکانی فڕۆکەخانەی کابولە.

ئەوە لە کاتێکدا کە میدیا ناسراوی ئەمەریکی فۆکس نیوز لە هەواڵێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بە دەیان کەسی داعش بەدەوری فڕۆکەخانەدا بڵاوبوونەتەوە.

بڕیاریشە پاش کەمێکی تر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لەسەر دۆخی ئەفغانستان و رووداوەکانی ئەمڕۆ قسە بۆ گەلی ئەمەریکا بکات.




AM:12:21:27/08/2021