نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هات

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهاکەی ڕووی لە دابەزین کرد.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٧ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٣ هەزار و ٤٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ هەزارو ٩٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٠٠ دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٠٨ هەزار دینارە.


AM:10:09:29/08/2021