ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت" بڕیاره له‌م مانگه‌وه موچه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكان به‌پێی یاسای چاكسازی دابه‌شبكرێت، كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت ساڵانه به‌هۆی ئه‌م چاكسازییه‌وه ٣٠ ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه".
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگەیەندراوێکدا لەهه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه" بڕیاره له‌م مانگه‌وه موچه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكان به‌پێی یاسای چاكسازی دابه‌شبكرێت ٦١٤ كه‌س پله‌ی خانه‌نشیان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه له‌وه‌زیر و ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی كه شایسته‌ی ئه‌وه‌نه‌بون به پله‌باڵا خانه‌نشین بكرێن كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت ساڵانه به‌هۆی ئه‌م چاكسازییه‌وه ٣٠ ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌ر به‌پێی یاسای چاكسازی پێویسته سندوقی خانه‌نشینی كارا بكرێت و ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشین وه‌رده‌گیرێت بخرێته ئه‌و سندوقه، حكومه‌ت ده‌ست نه‌بات بۆ پاره‌ی ئه‌و سندوقه‌و بۆ مه‌به‌ستی تر به‌كاری نه‌هێنێت هه‌روه‌ك له‌پێشتردا ده‌ستی بۆبردوه، ئه‌گه‌ر وانه‌كات ئه‌و داهاتانه‌ی كه‌به‌هۆی یاسای چاكسازییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت هیچ گرفتێك چاره‌سه‌ناكات و به‌رده‌وام حكومه‌ت به‌هانه دێنێته‌وه كه ناتوانێت وانه‌بێژان و سێ یه‌كه‌مه‌كان و ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان دابمه‌زرێنێت له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی.
سەرچنار ئەحمەد لە بڵاوکراوەکەدا باسی له‌وه‌شكردووە، ئه‌و داهاتانه‌ی به‌هۆی نه‌هێشتنی دو موچه‌و سێ موچه و به‌وته‌ی خۆیان بڕینی موچه‌ی بندیوار دیار نامێنێت، ئه‌و داهاته‌شی به‌هۆی بڕینی موچه‌ی خانه‌نشینی نایاساییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆحكومه‌ت كه‌س سودی لێوه‌رناگرێت.
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ناڕونی و ناشه‌فافی هه‌میشه خه‌رجی و داهاته‌كان ون ده‌كات و نه‌بونی یاسای بوجه‌ش دارده‌ستێكی باش ده‌بێت به‌ده‌ستی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی كه هه‌رده‌م كێشه‌و گرفته‌كانی خه‌ڵك به هه‌ڵپه‌سێراوی بهێڵێته‌وه و گرفته‌كانیش بێ چاره‌سه‌ر و تاكار بگاته ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی وانه‌بێژ بۆ مانگێك ٢٤ هه‌زار دینار شایسته‌ی وانه‌بێژیه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.