ئەمڕۆ کەسایەتی دێرینی شاری سلێمانی کەمال عەبدوڵا ناسراو بە ( کەمال چاوشین ) بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە کەمال چاوشین کەسایەتی و یاریزانی ناسراوی شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دواییکرد.
کەمال چاوشین یەکێک بوو لە کەسایەتی و یاریزانە دێرینەکانی شاری سلێمانی، بۆ ماوەی ساڵانێک لە ریزەکانی هەڵبژاردەی سلێمانی یاری کردووە، ناوبراو برای شەهید شەماڵ بوو کە ئەویش یاریزان بووە و لە ساڵی ١٩٨٣ لە سێدارە دراوە، هاوکات خوشکێکیشی لە رەوەکەی ساڵی ١٩٩١ لە ئەزمەر شەهید بووە.