هەپەگە کوژرانی سێ سەربازی سوپای تورکیای لە هەفتانین ڕاگەیاند

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە هەفتانین بە چالاكییەكی سابۆتاژ سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران و زرێپۆشێكیش تەقێنراوەتەوە".

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوردا

ڕۆژی ٢٧ی ئاب و لە كاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی لە گۆڕەپانی شەهید كەنداڵ لە ناوچەیەكی نێوانی گۆڕەپانی دەریی داوەتیە و گردی شەهید ڕێناسدا چالاكی سابۆتاژ لە بەرامبەر زرێپۆشێك ئەنجامدرا و لە ئەنجامی ئەو چالاكییەدا بە لایەنی كەمەوە سێ داگیركەر سزادران، چوار داگیركەریش برینداربوون و زرێپۆشێك لەگەڵ ئەو تەقەمەنیانەی كە هەڵی گرتبوو تەقێندرایەوە، داگیركەران پاش ئەو چالاكییە كوژراوەكانیان بە هێلیكۆپتەر گواستەوە.

لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی هەرێمی ئاڤاشیندا

ڕۆژی ٢٨ی ئاب و لە كاتژمێر ١٠:٣٠ بۆ ٠٢:٣٠ پاشنیوەڕۆ بە گازی كیمیاوی و تەقەمەنییەوە هێرشی ئاسمانی كرایە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی وارخەلێی.

ڕۆژی ٢٩ی ئاب و لە كاتژمێر ٠٣:٠٠ بۆ ٠٩:٢٠ خولەكی بەیانی سوپای داگیركەری تورك بە گازی ژەهراوی و فڕۆكەی جەنگیی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێیان بۆردوومان كرد و پاشان هەوڵی پێشڕەوییاندا، بەڵام بە دەستێوەردان و بەرخۆدانی گەریلاكانی وەرخەلێی پیلانی داگیركەران پووچەڵكرایەوە و لە كۆتاییدا ناچاربوون بەبێ بونی هیچ ئەنجامێك بكشێنەوە.

لە هەرێمەكانی بەرخۆدان سووڕانەوەی فڕۆكەی سیخوڕیی و جەنگیی بەردەوامە:

ڕۆژی ٢٨ی ئاب لە كاتژمێر ١١:١٥ تا ٠٠:٤٥ خولەكی شەو لە هەرێمی ئاڤاشیندا هێلیكۆپتەرەكان بەسەر گۆڕەپانی گردی سۆر، گردی سپی، گردی سلێمان، مەرڤانۆس و تابووری عەرەباندا گەڕان و هێرشیانكردە سەر گۆڕەپانی ستوون و وەرخەلێی لە بەناری گردی شەهید عەلی و گردی شەهید ڕزگار.

ڕۆژی ٢٨ی ئاب لە كاتژمێر ١٠:٠٠ تا ٠١:٠٠ ی شەو لە هەرێمی مەتینادا هێلیكۆپتەرەكان لەسەر هێڵی قاشوورا سووڕانەوە، هەر لەو كاتەدا لە ناوچەی كانی ماسیی سەر بە ناوچەی ئامێدی و نزیك گوندەكانی هرۆر، دێشیشێ، دەرارێ، كێستە و سەرائو، گۆڕەپانی گردی كۆردینە، گردی زەنبوورا، گردی شەهید چیا بە هێلیكۆپتەری جەنگی بۆردوومانكران.

ڕۆژی ٢٨ی ئاب لە كاتژمێر كاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەكی ئێوارە گۆڕەپانی سیدای گوندی كێلێی هەرێمی زاپ لە لایەن بنكەكانی سەر سنوورەوە تۆپباران كران". 


PM:11:30:29/08/2021