هاتوچۆی هەولێر شۆفێرانی تاکسی لەبارەی لێدانی لۆگۆ و لەزگە ئاگادار دەکاتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی هەولێر سەرجەم شۆفێرانی تاکسی ئاگاداردەکاتەوە تاوەکو ١ی ١١ لەزگە و لۆگۆ لە تاکسییەکانیان بدەن، بەپێچەوانەوە توشی سزای یاسایی دەبن.   

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم شوفێرانی تاكسی بەتایبەت ئەوانەی كەتاكو ئێستا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەو هاتووچۆیان نەكردوە بەمەبەستی لێدانی لەزگەو لۆگۆ ئاگاداردەكەینەوە ،كەوا دەبێت بەرلە بەڕواری ١ی ١١ی ٢٠٢١ كارەكانیان ڕاییبكەن ولەزگەو لۆگۆ لەتاكسیەكانیان بدەن.

هەروەها لە کۆتایی ئاگادارییەکەدا هاتوچۆی هەولێر داواش لە شۆفێران دەكات پابەند بن و بەپێچەوانەوە توشی سزادان دەبنەوە.


PM:01:57:30/08/2021