عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری کوردستان وەڵامی دژە تیرۆری ( سلێمانی ) دەداتەوەو دەڵێت " ئەو ٤٥ هەزار پارچە زەوییەی داگیرکراوەو لێفرۆشراوە، بەشێکیان بە فۆرمو دەزگای زانیاری داگیرکراوەو فرۆشراوە.
لە وەڵامی روونکردنەوەی دژە تیرۆر دا کە ئاماژەی بۆ ئەوە کرابوو، کە ئەو بابەتی " داگیرکردنی زەوی ھیچ پەیوەندی بە ھێزی دژەتیرۆرەوە نەبوەو لەلایەن چەند کەسانێکی نابەرپرس ئەنجامدراوە کە پێگەو دەسەڵاتیان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەکارھێناوە بەناوی ھێزی دژەتیرۆرەوە مامەڵەیان بەوزەویانەوە کردوە"، عەلی حەمە ساڵح دەڵێت " بەڕێزان: ئەم کارە بە فۆڕمو مۆری دەزگاکەی ئێوە کراوە! بەڵگەکان لەبەردەستن نزیکەی ١٠ ھەزار پارچە زەوی بەنایاسایی و بەھاوکاری بەڕێوبەری ناحیە مەتر مەتر کراوەو فرۆشراوە! شوێنی باخچەو خزمەتگوزاری فرۆشراوەو بەھاکەی ٣٢٤ ملیۆن دۆلارە! ئاخر دەزگای دژە تیرۆرو فرۆشتنی زەوی".!
دەقی روونکردنەوەکەی عەلی حەمە ساڵح
وەڵامی دەزگای دژەتیرۆر و زۆر ڕاستی دیکە
ھەمیشە ھەوڵمداوە بە وردەکاریەوە کار لەسەر دۆسیەکان بکەم، ھەرگیز ئامانجی شکاندن و نیەتی سیاسیم نەبوە، بەڵکو ئامانجی من بەرگریە لە مافی گشتی.
لە وەڵامی نوسینێکی مندا لەبارەی داگیرکردنی نزیکەی ٤٥ ھەزار پارچە زەوی لە لایەن دەزگای دژە تیرۆرو فەرماندەیی گشتی ھێزکانی پێشمەرگە(٧٠). دەزگای دژە تیرۆر دەڵێ: بەمەبەست یان بەھەڵەداچون باسمان لەوە کردوە دەزگای دژە تیرۆر بەنایاسایی زەوی داگیرکردوە، بەھەڵەدا نەچوم و مەبەستم بوە، مەبەستەکەشم دژایەتی گەندەڵی بوە!
دەڵێن: ئەم داگیرکاریە لە لایەن چەند کەسێکی نابەرپرسەوە ئەنجامدراوە!!
بەڕێزان: ئەم کارە بە فۆڕمو مۆری دەزگاکەی ئێوە کراوە!(بەڵگەکان لەبەردەستن)
نزیکەی ١٠ ھەزار پارچە زەوی بەنایاسایی و بەھاوکاری بەڕێوبەری ناحیە مەتر مەتر کراوەو فرۆشراوە! شوێنی باخچەو خزمەتگوزاری فرۆشراوەو بەھاکەی ٣٢٤ ملیۆن دۆلارە!
ئاخر دەزگای دژە تیرۆرو فرۆشتنی زەوی !!!!
ھەر دەزگای دژە تیرۆر نیە فەرماندەیی ھێزەکانی ٧٠، زیاتری کردوە..
ئێستا ئەم دوو دامەزراوە کە بە بەھای سەدان ملیۆن دۆلار زەویان داگیرکردوە گرفتیان بۆ ھەزاران خێزان دروستکردوە، ئەم زەویانە نە تاپۆو نەبەڵگەی فەرمی ھەیەو چەند دەستێکی کردوەو مۆڵەتی بینای نیە، خەریکە دەبێتە گرفتێکی گەورە!!! چارەنووسی ئەو خەڵکە چی دەبێت باجی ئەم داگیرکاریە بدات!! ئەوانەشی بایی سەدان ملیۆن دۆلار زەویان فرۆشتوە ھیچ!
نەک دەزگای دژە تیرۆر، ئیدارەی خۆجێی و حکومەتی ھەرێم و بڕیاربەدەستی حیزبیش لەم تاوانەدا بەشدارن..
شوێنی داگیرکاریەکان
یٔاوباره، سەدان پارچە زەوی، دژە تیرۆر
تهنیشت و پشتی قهبرستانی عهواڵ به هاوبهشی دژە تیرۆرو ھێزەکانی ٧٠
بهرامبهر وێستگەی كارهباكه زیاتر له ٥٠دۆنم ( هێزەکانی ٧٠)
بهرامبهر دهرگای سهناعهی بهكرهجۆ ( هێزکانی ٧٠) تهنیشت مهتاری سلێمانی (دژە تیرۆر)
بهرامبهر دهرگای سهناعهی بهكرهجۆ (ھێزەکانی ٧٠)زهوی تهرخانكراو بۆ خزمهتگوزاری گهڕهكهكانی بیستهكان و تهنیشت دهواجنهكان (دژە تیرۆر)
کانی گۆمه تا تانجهرۆ به هاوبهشی (د.ت) (ه.ح)
خوار بهكرهجۆ زهوییه كشتوكاڵیهكان (ه.ح)
خهلیفاوا (ه.ح) كه زیاتر له 100 پارچه زهوی كراو بهناوی یهك یٔافرهتهوه
چەندین شوێنی بازرگانی فرۆشراوە..
تێبینی: لە نێو زەویەکانی ھێزەکانی ٧٠، ژمارەیەکی کەم دراوەتە کەسوکاری شەھیدانی داعش و کەمئەندامانی سەنگەر، کەس لاری لەمە نیە...
عەلی حەمە ساڵح