ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکرای دەکات، دوو بەرپرس لەهەردوو زۆنی سەوز و زەرد خاوەنی فڕۆكەی تایبەتین و دەشڵێت" ئەو پارەیەی ئەمانە بەفیڕۆی دەدەن، ھی ئەو منداڵە بێ باوكەیە كە دایكی پارەی نیە جلی خوێندنی بۆ بكڕێت".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی" من ده‌زانم ئه‌و پاره‌ی له قاچاخچێتی و زه‌وی و نه‌وت و گه‌نده‌ڵیه‌كانی دیكه سه‌دان ھێنده زیاتره له كڕینی دو فڕۆكه یه‌ك به (سی ملیۆن) دۆلار، به‌ڵام بێ ویژدانیهكه له شوێنێكی دیكه‌یه، ئه‌وه‌ی من ده‌زانم دوان لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات له ھه‌ردو زۆنه‌كه دوو فڕۆكه‌یان ھه‌یه بۆ گه‌شتی تایبه‌ت ره‌نگه ھی دیكه‌ش ھه‌ی بێت من زانیاریم نیه، كۆی خه‌رجی و تێچونی ساڵانه ئه‌گه‌ر گه‌شتی كه‌میش بكه‌ن دوو ملیۆن دۆلاره".
ئەوەشی خستەڕوو، بزانن ئه‌مانه چه‌ند بێ باكن به پاره‌ی میلله‌ت، ئه‌مانه نه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ئاماده‌نین گه‌شت بكه‌ن، ئاماده‌نین فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تیش بگرن به‌ته‌نیا گه‌شت بكه‌ن، لایان ئاسایه له ساڵێكدا یه‌كجار كاری پێبكه‌ن و سی ملیۆن دۆلارێ پێبده‌ن و خه‌رجی ساڵێكیشی دو ملیۆن دۆلار بێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌مانه به‌فیڕۆی ده‌ده‌ن، ھی ئه‌و منداڵه بێ باوكه‌یه كه دایكی پاره‌ی نیه جلی خوێندنی بۆ بكڕێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
فڕۆكەی تایبەتی بەرپرسانی كورد
دوو ڕۆژە بیر لەمە دەكەمەوەو تێناگەم!
من دەزانم ئەو پارەی لە قاچاخچێتی و زەوی و نەوت و گەندەڵیەكانی دیكە سەدان ھێندە زیاترە لە كڕینی دوو فڕۆكە یەك بە سی ملیۆن دۆلار و یەك بیست و یەك، بەڵام بێ ویژدانیەكە لە شوێنێكی دیكەیە..
ئەوەی من دەزانم دووان لوتكەی دەسەڵات لە ھەردوو زۆنەكە دوو فڕۆكەیان ھەیە بۆ گەشتی تایبەت(رەنگە ھی دیكەش ھەی بێت من زانیاریم نیە)!
كۆی خەرجی و تێچونی ساڵانە ئەگەر گەشتی كەمیش بكەن 2 ملیۆن دۆلارە!!
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەمەیە..
ئەگەر ئەم دوو بەرپرسە لە ساڵێكدا سێ گەشت بكەن، فڕۆكەیەكی تایبەتیش بەكرێ بگرن نزیكەی(سێ سەد ھەزار دۆلار) دەدەن بەكرێ!
واتە: جگە لە ملیۆنان دۆلاری كڕینی فڕۆكە، خەرجی ساڵێكیان نزیكەی حەوت ھێندەی ئەوەیە ئەگەر فڕۆكەیەك بەتایبەت بۆ گەشتكردن تەنیا بۆ خۆیان بەكرێ بگرن..
بزانن ئەمانە چەند بێ باكن بە پارەی میللەت. ئەمانە نەك لەگەڵ خەڵك ئامادەنین گەشت بكەن، ئامادەنین فڕۆكەیەكی تایبەتیش بگرن بەتەنیا گەشت بكەن! لایان ئاسایە لە ساڵێكدا یەكجار كاری پێبكەن و سی ملیۆن دۆلارێ پێبدەن و خەرجی ساڵێكیشی دوو ملیۆن دۆلار بێت..
ئەو پارەیەی ئەمانە بەفیڕۆی دەدەن، ھی ئەو منداڵە بێ باوكەیە كە دایكی پارەی نیە جلی خوێندنی بۆ بكڕێت..
لە دونیادا دەیان بازرگان ھەیە بە پارەی تایبەتی خۆیان و بۆ كاری خۆیان فڕۆكەیان ھەیەو بەكاری دەھێنن سەرچاوەی دارایی دیارە.. ئەمە ڕێگا پێدراوە..
سەرۆكی وڵاتان و ئەوانەش پۆستی فەرمیان ھەیە بەھێڵی گشتی وڵاتەكەیان گەشت دەكەن..
بەس ئەمانەی ئێمە كە پۆستی فەرمی حیزبی و حكومیان ھەبوو بە كام پارە كڕیان!!
تەنانەت گەشتبوە ئەوەی بۆ دوكان و مێرگەپانیش بە كۆپتەر بچن( بۆ سنوری ھەولێریش ھەمان شت ڕاستە)..
دروستكردنی ئەم جیاكاریەو ئەم بێویژدانیە ھی ئەوەیە نەفرەتی لێبكەیت نەك پشتیوانی بكەیت لە ھەڵبژاردن و ببیتە بەشێك لە ستەمكاری..
تێبینی: من دووانیان دەزانم فڕۆكەیان ھەبێت، بۆ ئەوانی دیكە یان براكانیان ھیچ زانیاری باوەڕ پێكراوم نیە، بەڵام دڵنیام توانای كڕینی چەندین فڕۆكەیان ھەیە!