هەولێر.. بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پیاوێک بە تەقەی هاوسەرەکەی بریندار کرا
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنجامی کێشەیەکی خێزانی لە شاری هەولێر پیاوێک لەلایەن ژنەکەیەوە تەقەی لێ‌کرا و بریندار کرا.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، كاتژمێر ٤:٠٠ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی سه‌یداوای شاری هه‌ولێر دەمەقاڵێ لە نێوان ژن و مێردێک ڕوویدا، کە بەهۆیەوە ژنەکە ته‌قه‌ی له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد و برینداری كردوه.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا پیاوەکە کە خانەنشینی پێشمەرگەیە باری ته‌ندروستی جێگیره و لە ژێر چاودێری پزیشکدایە، هاوکات لە دوای ڕووداوەکە ژنەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.
فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ هاوسەرەکەی دەرچووە و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
PM:10:13:08/09/2021