ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له‌شاری كه‌ركوك لیستی هاوپەیمانی ( یەکێتی و گۆڕان ) هەڵمەتی هەڵبژاردنی بۆ ناساندنی كاندیده‌كانی ده‌ستپێكرد و سەرەتا قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە وتارێکی خوێندەوە.
قوباد تاڵه‌بانی لە وتارەکەیدا وتی " ڕه‌نگه بتوانن ئاگری بابه‌گوڕگوڕ دابمركێننه‌وه، به‌ڵام خه‌یاڵتان خاوه، نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندوو و تێكۆشه‌ر و كۆڵنه‌ده‌ره، وه هه‌تا كوردێك مابێت كه‌ركوك شاری كوردستانه''.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی " هاتوین له‌گه‌ڵ رۆحی سه‌ركرده‌ی مه‌زن كاك نه‌وشیروان، په‌یمان نوێ بكه‌ینه‌وه و وته‌كانی دووپات بكه‌ینه‌وه و بڵێین: كه‌ركوك به‌شێكه له‌بیروباوه‌ڕی ئێمه و ئه‌گه‌ر كه‌ركوك یه‌ك كوردیشی تێدا نه‌مێنێت هه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستانه''.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان وتیشی: له‌كه‌ركوكی قودس و باباگوڕگوڕه‌وه یه‌كده‌ستیی و یه‌كڕیزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راده‌گه‌یه‌نین، هاتووین دڵنیاتان بكه‌ینه‌وه كه چیتر رێگه ناده‌ین، نه كه‌ركوك نه هیچ بسته خاكێكی پیرۆزی كوردستان باجی سیاسه‌تی هه‌ڵه و سه‌ركێشی سیاسی هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تر بدات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هاوپه‌یمانی كوردستان به عه‌قڵێكی نوێوه هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزێكی گه‌وره‌وه بچێته به‌غدا و به یه‌كجاری و بۆ هه‌میشه كێشه‌ی بودجه و موچه و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی تر چاره‌سه‌ر بكات.
قوباد تاڵه‌بانی به‌كه‌ركوكیه‌كانی وت: ده‌زانین رووبه‌ڕووی سته‌م و غه‌درێكی گه‌وره بوونه‌ته‌وه، بۆیه به‌یارمه‌تی ئێوه كۆتایی به‌م ده‌سه‌ڵات و ئیداره خۆسه‌پێنییه ده‌هێنین و ئارامی و سه‌قامگیری بۆ ده‌گێڕینه‌وه و یه‌كێ له ئێوه ده‌كه‌ینه‌وه پارێزگار.