هێزێکی ئەمنی لە چواردەوری کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) جێگیر کرا

كەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕایدەگەیەنێت" لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵکوتانە سەر کۆمپانیاکان و داوای سەرانە، هێزێکی ئەمنی لە چواردەوری کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) جێگیر کراوە". 

کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە" ئەمشەو هێزێکی ئەمنی لە نزیک کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵکوتانە سەر کۆمپانیاکان و داواکردنی سەرانە جێگیرکرا". 

کەناڵەکە ئاشکراشیکردووە، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لە دەروازەكانی گوندی ئەڵمانی جێگیركراون و هێزێكیش لەنێو گوندەكە دەسوڕێتەوە.


AM:12:12:10/09/2021