فاروق مەلا مستەفا: ئێمە دوورین لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی

فاروق مەلا مستەفا وەبەرهەمهێنانی ناسراوی کوردستان لەبارەی رووداوەکانی دوێنێی سلێمانیەوە، رایگەیاند " ئێمە دوورین لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی".

ئەو راگەیاندنە کە بەناوی مەکتەبی فاروقی مەلا مستەفاوە بڵاوکراوەتەوە و کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی ( سپی ) نێردراوە تیایدا هاتووە" لەچەند میدیایەكی كوردی و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە چوار دەوری مەكتەبەكەی كاك (فاروقی مەلا مستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوەو فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنرێت. لێرەوە رایدەگەیەنین، هەموو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دوورن لە راستیەوەو بەشێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوە دەچێت".

لەبارەی ئەو رووداوانەی دوێنی لە سلێمانی و بازیان روویان دا، فاروقی مەلا مستەفا سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ وتی" لێرەوە بە هەموو لایەكی رادەگەیەنن ئێمە دوورین لە ململانێی لایەنە سیاسیەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بە گشتی، وە دورین لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی. ئێمە  لە كاروباری حزبایەتی لە هەرێمی كوردستاندا سەربەخۆین".

دەقی ڕاگەیاندنێك لە مەكتەبی فاروق مەلا مستەفاوە

لەچەند میدیایەكی كوردی  و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە چوار دەوری مەكتەبەكەی كاك (فاروقی مەلا مستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوەو فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنرێت.
لێرەوە رایدەگەیەنین، هەموو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دوورن لە راستیەوەو بەشێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوە دەچێت، ئەو كێشەو ململانێیانەی كە روو دەدەن هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانمان نابێت.
لێرەوە بە هەموو لایەكی رادەگەیەنن ئێمە دوورین لە ململانێی لایەنە سیاسیەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بە گشتی، وە دورین لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی.
ئێمە  لە كاروباری حزبایەتی لە هەرێمی كوردستاندا سەربەخۆین.

مەكتەبی فاروقی مەلا مستەفا



PM:12:09:10/09/2021