پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت" مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی، نوسینگەی ڕزگاری، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕێک دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی و ئاڵتونی دزیبوو".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە بڕی (8 ملیۆن و 450ھەزار دینار) و (17 ھەزارو 300 دۆلاری ئەمەریکی) و بڕێک زێڕی لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو پارە و زێڕەدا کە دزیبووی.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار (ک، غ،ع) لەدایکبووی 1984 لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان راگیراوە.