بانکی رافیدەین پێشینه‌ و قه‌رز ده‌داتە فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان

بانكی رافیدەینی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند" پێشینەی خانووبەرە بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەستپێدەکاتەوە". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی ڕافیدەینی عێراق ئاشکرایکرد" ده‌ستیان کردوه‌ به‌پێدانی پێشنه‌ی نیشتەجێبوون بۆ دروست كردنی خانوو یان نوێكردنەوە و بنیاتنانەوەی، کە ٥٠ ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیانیشە". 

بانکی رافیدەینی عیراقی ئەوەشی خستەڕوو، قەرزەکە هەریەکە لە فەرمانبەران، ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیان دەتوانن وەری بگرن و لێی سودمەند بن.


PM:03:11:10/09/2021