وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم، د. ئالان حەمە سەعید ڕایگەیاند" ڕۆژی سێشەممە لە ھەموو ناوەندەکانی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە".
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم شەممە ١١ ی ئەیلول بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، " ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ئەیلول دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە، واتا لە ھەموو ناوەندەکانی خوێندن بە قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکانەوە لە ھەرێمی کوردستان دەوام دەست پێدەکاتەوە".
هەروەها وتیشی " دایک و باوکی قوتابی ئهگهر دۆخێكی تایبهتیان ههیه له ڕووی تهندروستی و ههوڵی خۆپارێزی زیاتر دهدهن دهتوانن خوێندنی ئهلیكترۆنی یان ئۆنلاین بۆ قوتابیهكهیان ههڵبژێرن."
ئەوەشی خستەرووو "دەوام کردن بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی بۆ مامۆستایان و قوتابیان بە ماسکەوە دەبێت، واتا بە خۆپارێزیەوە دەبێت".
دەربارەی ڤاکسینیش بۆ مامۆستایان، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاندووە، " رێژەی سەدا 35ی مامۆستایان ڤاکسینیان وەرگرتوwە، لێرەوەش داوا لە مامۆستایان دەکەین بۆ پارێزگاریکردن لێیان و سەلامەتی ژیانیان بە زووترین کات ھەموویان ڤاکسین وەربگرن و وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار ئاسانی تایبەتی لەوبارەوە پێشکەشی مامۆستایان کردووە."