لە سلێمانی گردبوونەوە و ناڕەزایەتی ئەنجام درا

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێك لە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان ئەنجامدا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەكی ژاڵەی سەروو لە شاری سلێمانی بەهۆی خراپی كەرتی خزمەتگوزاری گردبونەوە.

خۆپیشاندەران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن" لە ئەگەری بەدەمەوە نەهاتنی لایەنی بەرپرس ڕێگری لە جێبەجێكردنی دروستكردنی كۆگاكان دەكەین و هاوكات هەڵوێستی توندتریشمان دەبێت، بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین گرفتەكانمان بۆ چارەسەر بكەن". 


AM:10:12:12/09/2021