ئەمریكا ژورێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە هەولێر دەكاتەوە

بۆ هاوكاریكردنی سوپای عێراق‌و كۆكردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی لەسەر بنكەو بارەگاكانی داعش لە پارێزگای نەینەواو دەوروبەری، ئەمریكا ژورێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە هەولێر دەكاتەوە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەزیری بەرگریی ئەمریكا چاك هیگڵ رایگەیاند، بۆ هاوكاریكردنی سوپای عێراق‌و كۆكردنەوەی زانیاریی هەواڵگری لەسەر بنكەو بارەگاكانی چەكدارانی داعش لە پارێزگای نەینەواو دەوروبەری، ئەمریكا ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی لە شاری هەولێر كردوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە ئەمریكا هێزێكی تایبەتی ئەمریكی كە بە "گرین بێرتز" ناسراوە، ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كردوە، هاوكات جەختی لەوەش كردۆتەوە كە وڵاتەكەی بە مەبەستی جەنگ لە دژی چەكدارانی داعش، هیچ هێزێك رەوانەی عێراق ناكات.
كردنەوەی‌ ژوری‌ ئۆپەراسیۆنی‌ هاوبەش لە هەولێر  بە دووەم ژووری‌ ئۆپەراسیۆنەكانی‌ ئەمریكا دادەنرێت لە عێراق‌و پێشتریش ژوورێكی‌ دیكە لە بەغداد دروستكراوەو لەلایەن ئەو راوێژكارە سەبازییانەوە سەرپەرشتی‌ دەكرێن كە ئەمریكا بەمەبەستی‌ هاوكاریكردنی‌ سوپای‌ عێراق رەوانەیان دەكات.



AM:09:41:05/07/2014