ئاگادارییەک بۆ كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بڵاوکرایەوە

ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاگادارییەکی لەبارەی راگەیاندنی ناوی ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە لە رۆژی دەنگدان دەبنە کارمەند. 

لە ڕونکردنەوەیەکدا ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند" ژمارەیەكی زۆر نامە و كۆمێنتمان بۆ دێت لەبارەی ئەو كەسانەی دەبنە كارمەندی رۆژی دەنگدان كە بۆچی تەنها ناوی مامۆستا و فەرمانبەرانی حكومی گەرِاوەتەوە".   
  
ئاماژەی بەوەشکراوە، هەموو لایەك ئاگاداردەكەینەوە كە ناوەكان بەپێی گەرِ (جولە) دەبێت، لە گەرِی یەكەمدا ئەوانەی سەرەوە وەرگیراون و لە چەند رۆژی داهاتوو لەچوارچێوەی گەرِی دووەم و سێیەمدا پەیوەندی بە كەسانی تر دەكرێت كە ناویان لە تیروپشكەكەدا دەرچووە كە خوێندنیان تەواوكردووە (دەرچووی ئامادەیی و زانكۆ) و دانەمەزراون یان ئەوانەی ئێستا لە زانكۆ و پەیمانگەكان قوتابین. 


PM:08:02:12/09/2021