هەپەگە کوشتنی نۆ سەربازی سوپای تورکیای راگەیاند

ئەمشەو ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" هێزەکانمان لەناوچەکانی ئاڤاشین و مەتینا لە چەند رۆژی رابردوودا رووبەڕووی ژمارەیەک هێرشی سوپای تورکیا بوونەوە و لەئەنجامدا نۆ سەربازی دەوڵەتی تورکیا کوژران".

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە:

لە چوار چێوەی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین؛

لە ١١ ئەیلول لە کاتژمێرەکانی ٠٨:٣٠ لە دژی سەنگەرێکی دووژمن کە ٦ داگیرکەری تێدابوو کە بە گازی کیمیاوی و تەقەمەنی هێرشیان دەکردە سەر مەیدانی بەرخودانی گەریلا لە وەرخەلێ، هێزەکانمان یەژاستار چالاکیکیان کرد.  لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش برییندار بوون و سەنگەری داگیرکەر بە تەواوی کەلووپەلە سەربازیەکانی ناوییەوە تێک شکێنرا. هێزەکانمان بۆ سڵاوکردنی بەرخودانی گردی سور و وەرخەلی ئەو چالاکیان کردوە.  لە دوای ئەو چالاکیە سەرکەتوە سوپای تورکیای داگیرکەر لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ کوژراو و بریندارەکانی خۆیان بە هەلیکۆپتەر بردەوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێری جەنگی خابور لە هەرێمی مەتینا؛

داگیرکەران لە کاتێک لە دەوربەری گردی کوردینە لە  دەوری مەکینەیەک کۆبوونەوە بۆ دروستکردنی ڕێگای داگیرکاری کەوتنە ژێر چاودێری هێزەکانمان، لە ١٢ ئەیلول لە کاتژمێر ٠٣:٣٠ لە  دوو قۆڵەوە هێزەکانمان لە دژی داگیرکەران چالاکی گەریلایان کرد. لەو چالاکیە بە کۆنترۆڵەی گەریلاکانمان لە قۆڵی یەکەم لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا و ٣ داگیرکەریان سزادا، لە قۆلێ دوومیش لاینی کەم ٢ داگیرکەر سزادران، بە گەشتی لاینی کەم لەو چالاکیەدا ٥ داگیرکەر سزادران، لە دوای ئەو چالاکیە سەرکەوتوە داگیرکەران بە هەلیکۆپتەر کوژراوەکانی خۆیان بردەوە.

لە هەرێمی ئاڤاشین لە مەیدانی بەرخودانی وەرخەلێ؛

لە ١٠ ئەیلول سوپای تورکیا داگیرکەر بە شەو بە چەکی قورس و بۆمب مەیدانی وەرخەلیان بۆردوومان کرد و ویستیان پێشرەوی بکەن. بەڵام لە مەودایەکی کورتدا شەرێک سینگ بە سینگ ڕاستی گەریلا هاتن  ناچاربوون پاشەکشە بکەن.

لە ١٠ ئەیلول کاتژمێر ٠٥:٤٠ سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ بۆردومان تەقەمەنی لە ناوچەی وەرخەلی دانا بەڵام هێزەکانمان توانیان ئەو تەقەمەنیە بە شێوازێکی سەرکەتوو بێ کاریگەر بکەن.

لە ١١ ئەیلول لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٣:٢٥ تا ١٤:١٠ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هەرێمی ئاڤاشین لە ناوچەی ستونی بە فرۆکەی شەڕ بۆردوومان کرد. لە شەوێ هەمان بەروار لە ناوچەی مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان، گردی شەهید ئینتکام، گردی باسیا، بۆڵا بزنا و گردی قەرتاڵ بە هەلیکۆپتەر بۆردوومان کرا.

لە ١١ ئەیلو لە کاتژمێرەکانی ١٧:٤٠ فرۆکەی شەڕی تورکیا گوندی شیا و نهیای سەر بە شارەدێ دینارەتەی سەر بە ئاکردی بۆردوومان کرد.

لە ١٢ ئەیلو لە کاتژمێرکەنای نێوان ٠٧:٣٠ تا ٠٨:٠٠ فرۆکەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ناوچەی کورژۆرۆ و مەیدانی وەرخەلی لە ئاڤاشین بۆردوومان کرد.


PM:10:03:12/09/2021