ئەمشەو لە رووداوێکى هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە شارۆچکەی خەلەکان سێ هاوڵاتى یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای دوکان ڕایگەیاند" ئەمشەو لەسەر رێگەی سەرەکی رانیە-دوکان و لە سنوری ناحیەی خەلەکان روداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان تەکسییەک و بارھەڵگرێکدا رویدا".
وتیشی" به‌هۆی ڕووداوەکەوە سێ كه‌سی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش له‌هه‌مان خێزان برینداربوون كه خه‌ڵكی شاری سلێمانین".
ئاشکراشیکرد، دۆسیه‌ی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئێوارەی دوێنێش لە رووداوێکى دیکەى هاوشێوە لەسەر رێگەى کەرکوک - داقوق ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵیشیان بە سەختی برینداربوون.