حزبی دیموکرات: چوار درۆنی ئێرانمان خستەخوارەوە

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) رایدەگەیەنێت" لە ڕۆژانی رابردودا ١٦ فڕۆکەی درۆنی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران چەندین جار ناوچەکانی سنوری سیدەکانیان بۆردومان کردوە". 

کاوە بەهرامی، وتەبێژی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) رایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە سوپای پاسدارانی ئێران سنوری سیدەکانی سەر بە قەزای سۆرانی بۆردومانکرد، بەڵام بۆردومانەکەش هیچ زەرەر و زیانێکی نەبووە". 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا سوپای پاسداران لەرێگەی ١٦ فڕۆکەی درۆن سنورەکەیان بۆردومانکردوە،  لەبەرامبەریشدا هێزەکانمان چوار درۆنی ئێرانیان خستوەتە خوارەوە.


AM:11:45:13/09/2021