ئەمڕۆ تەندروستی ئێران تۆماركردنی زیاتر لە ٢٢ هەزار حاڵەتی تووشبوون و ٤٠٨ حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵات ڕاگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٢ هه‌زار و ٣٢٩ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٤٠٨ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
تا ئێستا پێنج ملیۆن و ٣٤٠ هه‌زارو ٦٥٦ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ١١٥ هه‌زار و ١٤٧ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە.