وێنە.. کەسایەتییەکی دیار و ناسراوی شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئەلولی ٢٠٢١ شێركۆ فارس کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی و وەرزشكاری ناسراوی کورد كۆچی داوییكرد. 

یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ شێركۆ فارس، وەرزشكاری دێرینی شاری سلێمانی و ئەندامی دەستەی كارگێڕی و جێگری سەرۆكی پێشووتری یانەی سلێمانی کۆچی دواییکرد". 

شێرکۆ فارس وەک یاریزان خزمەتێکی بەرچاوی یانەی سلێمانی کردووە و بۆ چەندین تیمی یانەی سلێمانی یاری کردووە و یەكێکبوو لە دامەزرێنەرانی رێكخراوی وەرزشكارە دێرینەكانی سلێمانی و سەرۆكی یەكێتی تیروكەوانی كوردستانیش بووە.


PM:05:17:14/09/2021