لە عێراق ٤٦ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق گیان لەدەستدانی ٤٦ تووشبووی تری کۆرۆنای ڕاگەیاند. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٤٠٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٤٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و پێنج هەزار و ٨٠٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٩٥٩ هەزار و ٣٦٩ كەس و لەوانە ٢١ هەزار و ٥٩٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٨٣٤ هەزار و ٦٧٠ كەسیان چاكبوونەتەوە.


PM:06:10:14/09/2021