بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایدەگەیەنێت" تاوەكو ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی رادەست نەكردوین".
عهلا یاسری بهڕێوهبهری كۆمپانیای نیشتمانی بهبازاڕكردنی نهوت (سۆمۆ) بە ئاژانسی رەسمی عێراقی ڕاگەیاند" تا ئێستا حكومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕە نەوتێكی رادەستی كۆمپانیاكەمان نەكردوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، رادەستكردنی پارەی نرخی نەوتی دیاریكراو، پەیوەندیی بە وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە هەیە نەك كۆمپانیاكەمان.
ڕوونیشیکردەوە، بەپێی یاسای بودجە پێویستە لەسەر هەرێم نرخی بڕە نەوتێك كە كەمتر نەبێت لە ٢٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بە نرخی سۆمۆ، رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بكات.