پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو فرۆکەی ئێرانی بەسەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەدا سوڕانەوە.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، پێش نیوەرۆی ئەمرۆ، دوو فرۆکەی ئێرانی لە مەودایەکی زۆر نزمدا بەسەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە لە زرگوێز و بانەگەورە و زرگوێزەڵەدا سوڕایەوە.
ماوەیەکە گەورە بەرپرسانی ئێران بەتایبەتی بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی هەڕەشە لە حزبەکانی ڕۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان دەکەن و دەڵێن، دەبێت چەک دابنێنن و بچنە دەرەوەی هەرێم.
لای خۆشییەوە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە عێراق نیشتەجێن خۆیان ئامادەکردووە بۆ هەر هێرشێک کە بکرێتە سەریان.