ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق: دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" بەهۆی نەمانی کورتهێنان لە بودجە و گەراندنەوەی داهاتێکی زۆر، لە بوجەی ساڵی داهاتوو دەرگای دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە". 

ناجی سەعیدی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" حکومەتی عیراق لە بودجەی داهاتوودا دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە، هەروەها لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە عێراق توشی گرفتی دارایی بووەوە، بەرزەمووچە و سەرەمووچەی فەرمانبەرانیش راگیرا".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی نەمانی کورتهێنان لە بودجە و گەڕانەوەی داهاتێکی زۆر بۆ حکومەت وەزارەتەکان دەتوانن سەرەمووچە و بەرزەمووچەش دەستپێبکەنەوە.

ئاشکراشیکرد، بەپێی یاسا هەر فەرمانبەرێکی گرێبەست پێنج ساڵ خزمەتی گرێبەستی تەواوکرد دەکرێتە فەرمانبەری هەمیشەیی، بەڵام هەر فەرمانبەرێکیش ئەمەی بۆ نەکرابێت ئەوا کێشەکەی پەیوەندی بە داهاتی حکومەتە خۆجێیەکانەوە هەیە، چونکە گرێبەستەکان بودجەی تایبەت بە خۆیان هەیە.


PM:12:01:19/09/2021