تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی توشبوون به‌ كۆرۆنای ڕاگه‌یاند

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق گیان لەدەستدانی ٤٧ تووشبووی تری کۆرۆنای ڕاگەیاند. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٥١٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٤٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و پێنج هەزار و ٦٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٩٧٥ هەزار و ٢٢٠ كەس و لەوانە ٢١ هەزار و ٨٢٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٨٦٢ هەزار و ٩٤٠ كەسیان چاكبوونەتەوە.


PM:04:41:19/09/2021