وێنە.. هۆکاری دیارنەمانی تاڤگەر شێرکۆ بێژەری NRT لەسە شاشە بڵاوکرایەوە

تەڤگەر شێرکۆ بێژەری دیاری کەناڵی NRT ماوەیەکە بەهۆی دەرنەکەوتنی لە شاشەی ئەو کەناڵەوە بووە جێگای پرسیار، ئەمڕۆ بە " دارشەقێکەوە" دەردەکەوێت.

تەڤگەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەیەکی خۆی بە دارشەقێکەوە بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویەتی" سوپاس بۆ ھەموو ھاوڕێکانم و ھەموو ئەو ئەزیزانەی لەم ماوەیەدا بەردەوام لە تەندروستی منیان پرسیوە،سوپاسی بێ پایانم بۆ ھەموو لایەک،ھەرچەند وێنەکە کوالتی بەرز نییە بەڵام ڕوونە بابەتەکە چییە. بەم جۆرەش بەردەوامین".

تەڤگەر ساڵی پاریش ٢٠٢٠ ماوەیەک دیار نەماو دواتر بڵاویکردەوە کە تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە.

تەڤگەر شێرکۆ عوسمان، لەدایکبووی ١٩٩٢ی گەرەکی کانێسکانی شاری سلێمانی یە، خوێندنییشی هەر لە سلێمانی تەواوکردووە. لە خێزانێکی راگەیاندکارو  نووسەر ژیاوە، نزیکەی شەش ساڵە  لە بواری راگەیاندن کار ئەکات  یەکەم وێستگەی کارکردن NRTە، بێژەرو پێشکەشکاری ھەواڵی سیاسی و پێشکەشکاری چەندین بەرنامەی جۆراو جۆر «سەکۆ، لێرە لەوێ، بەیانیت باش کوردستان».




PM:12:35:20/09/2021