كۆمپانیای ئاسیاسێڵ له مانگی ره‌مه‌زاندا پڕۆژه‌یه‌كی فراوانی خێرخوازی له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان و عێراق بەئەنجام دەگەیەنێت کە بەپێی ئەو پڕۆژەیە، خۆراک بۆ5000 خێزان دابین دەکرێت، لەگەڵ جلوبەرگی جەژن بۆ ١٥٠٠ منداڵی بێ دایک و باوک.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێک کەدەست سپی میدیا کەوتووە "پڕۆژه‌كه بریتییه له دابینكردنی خۆراكه سه‌ره‌كیه‌كان بۆ زیاتر له 5000 خێزانی كه‌م ده‌رامه‌ت له زیاتر له 10 شار و ناوچه‌ی جیاواز، هه‌روه‌ها دابینكردنی جلوبه‌رگی جه‌ژن بۆ نزیكه‌ی 1500 مناڵی بێ دایك و باوك له سه‌رتاسه‌ری كوردستان و عیراق".
فاروق مسته‌فا ره‌سول، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئاسیاسیڵ له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "كۆمه‌ڵێك ساته‌وه‌خت هه‌ن له ژیانماندا كه تاكه‌كه‌سه‌كان وه‌كو خێزان و وه‌كو كۆمه‌ڵگه پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه كۆمپانیایه‌كین كه هه‌وڵه‌كانمان ته‌رخانده‌كه‌ین بۆ سوودوه‌رگرتن له‌م ساته‌وه‌خته پڕبه‌هایانه".
وتیشی:"به‌هیواوه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كه ببینین، كاتێك كارمه‌نده‌كانمان خۆبه‌خشانه كات و توانای خۆیان ته‌رخانده‌كه‌ن بۆ دابه‌شكردنی خۆراك به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌كان و پێشكه‌شكردنی دیاری جه‌ژن به‌سه‌ر منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت له ناوچه جیاوازه‌كان، ببینین كه ئه‌م كاره‌یان به‌شداریده‌كات له باشتركردنی بارودۆخی رۆژانه‌ی ژیانی خه‌ڵك، چ وه‌كو تاكه‌كه‌س و چ وه‌كو خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت".
له ساڵانی رابردوودا ئاسیاسێڵ به‌رنامه‌گه‌لێكی خێرخوازی جۆراوجۆری ئەنجام داوە، ئه‌مه‌ش وه‌كو جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و ره‌وته‌ی له‌سه‌ری ده‌ڕوات له‌ڕووی هه‌ستكردن به‌و به‌رپرسیارێتییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له ئه‌ستۆی كۆمپانیاكه‌دایه. هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رنامه‌گه‌لێكی نوێی پێشكه‌شكردوه كه تایبه‌ته به پشتگیریی و باربۆكردنی ئه‌و چالاكیانه‌ی به‌شداریده‌كه‌ن له فه‌راهه‌مكردنی ده‌رفه‌ت بۆ هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت و یارمه‌تیدانیان له گۆڕینی شێوازی ژیانیان.
فاروق مسته‌فا ره‌سوڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئاسیاسێڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئاسیاسێڵ له رابردودا چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری خێرخوازی جێبه‌جێكردووه له زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیاندا وه‌كو، بواری ژینگه، ته‌ندروستی، ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، په‌روه‌رده و فێركردن و وه‌رزش و فریاكه‌وتنی په‌نابه‌ران. مانگی ره‌مه‌زان بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ته و هه‌لێكه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ژیانی تاكه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌كانیان و ده‌ستگیرۆییكردنی هه‌ژاران و مناڵانی بێ سه‌رپه‌رشت. وبه‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ر ئه‌م ره‌وته‌ی ئیشكردنمان".