داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر رێگه‌ی (كه‌لار – كفری) راگەیاند

ئەمڕۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر رێگه‌ی (كه‌لار – كفری) راگەیاند.

ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، كردەوەكەی ڕێگای كەلار – كفری چەكدارانی ئێمە ئەنجامیانداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە" لە رێگەی دانانی بازگه‌ی وه‌همی هاوڵاتییانمان له‌ سه‌ر رێگه‌كه‌ راگرتووە و داوای ناسنامه‌مان لێكردوون".

شەوی ٢١ی ئەم مانگە لەسەر رێگەی نێوان کەلار و کفری لەلایەن ژمارەیەک چەکدار تەقە لە چەند هاوڵاتییەک کرا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. 


PM:11:23:23/09/2021