وەزیری هەواڵگری ئێران هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات


وەزیری هەواڵگری ئێران، ئیسماعیل خەتیب هەڕەشە لە بنکە " تیرۆریستییەکان و ئیسرائیلیەکان‌و ئەمەریکییەکان" لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ هەینی ٢٤ ی ئەیلول، ئیسماعیل خەتیب بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند " دەمەوێت هۆشداری بدەمە ئەندامانی هێزە تیرۆریستیەکان و ئەوانەی دەیانپارێزێن لەو ناوچەیە، هەر هەڕەشەیەک بکرێتە سەر ئارامی ئێران ئەوا وەڵامدانەوەیەکی یەکلاییکەرەوەمان لەلایەن هێزە چەکدارەکان و دەزگای ئەمنییەکانەوە دەبێت".

هەروەها خەتیب هۆشداری دا بە " بنکە ئەمەریکیەکان و ئیسرائیلییەکان لە هەرێمی کوردستان "، لەهەر هەڵسوکەوتێک هەڕەشە لە ئارامی ئێران بکات، بەڵێنیان دەدەینێ کە وەڵامی هێرشەبەرمان دەبێت.

وەزیری هەواڵگری ئێران وتیشی" دەسەڵاتدارانی عێراق ئەو گرووپە تیرۆریستییانەی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە زووترین کاتدا بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵیاندا کردوومانە چەکیان دەکەن".

ماوەی سێ هەفتە بوو دەسەڵاتدارانی ئێران لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تۆپبارانەوە ناوچە سنوریەکانیان بۆردومان دەکرد.



PM:07:58:24/09/2021